لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ده‌ستى به هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ده‌ستی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه بۆ دیاری كردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و شاره‌زایانی وه‌رزشی و له‌و نێوه‌نده‌شدا لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری دا به دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ژنان بۆ كار و باری وه‌رزشی كه تێیداو پاڵێوراوه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق پێك دێن .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه ئه‌مرۆ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی ڕه‌عد حه‌موودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بهڕِێوه چوو پاش ئه‌وه‌ی نۆ كه‌س له نێو كێڕكێكی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌كان بوون له شاری سلێمانی خاتوو ( له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ) توانی له كۆی نۆ ده‌نگ ته‌واوی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به پله‌ی یه‌كه‌م هات .
پاش دیاری كردنی پێنج كه‌س بۆ دروست بوونی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنان ده‌سته‌ی لیژنه‌كه به‌م شێوه‌یه دیاری كرا .
( دكتۆره بهیداو گه‌یلانی سه‌رۆكی لیژنه ، له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ، جێگری سه‌رۆك ، ئه‌ندامان ، شه‌زا عه‌لی ، لینا سه‌باح و عهسماو عه‌بدول حسێن ) .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنانی عێراق ڕونكردنهوهی زیاتری دا‌و ووتی ، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروست بكرێت كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی ژنان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیاری كرا .
هه‌روه‌ك خاتوو له‌یلا ئاماژه‌ی پێدا كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و له كۆی نۆ ده‌نگ ته‌واوی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌وه‌ش به شاهیدی هه‌مووان بووه مێژوویه‌كی وه‌رزشی پڕ ده‌ست كه‌وت بۆ كوردستان و به تایبه‌ت به شاری سلێمانی كه به كۆی ده‌نگه‌كان ئه‌و متمانه‌یه به‌خشرایه به‌نده .
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنان له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌نگم به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام نهم ده‌توانی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كار‌و چالاكییه‌كان بكه‌م هه‌ربۆیه دكتۆره به‌یدا گه‌یلانی وه‌ك سه‌رۆك دیاری كرا تا به‌رده‌وام كاره‌كان له شاری به‌غداد ڕاپه‌ڕێنێت وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌كه‌شمان ڕاسته‌وخۆ بڕیارمان دا كه له ماوه‌یه‌كی نزیك كۆبونه‌وه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین و كار‌و به‌رنامه‌كانمان و پلانی كاره‌كان داڕشتنی بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌ش به پێی باری ته‌ندروستی وڵات به گشتی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چه‌ق به‌ستووه .
دواجار خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ووتی له گرنگترین كار‌و پرۆژه‌كانمان ده‌مانه‌وێت پاڵپشتی وه‌رزشی كچان و ژنان بكه‌ین و یارییه جۆراو جۆره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ین و له داهاتووش پلانی خۆمان به پێی به‌رنامه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی زۆر باشیشی لێده‌كرێت .
به‌شى وه‌رزش