هەواڵ
نه‌ورۆز گۆڵبارانى یه‌كى حوزه‌یرانى كرد
له قۆناغى یه‌كه‌مى جامى عێراق، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به ئه‌نجامێكى گه‌وره سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد‌و گه‌یشته قۆناغى داهاتوو .
نه‌ورۆز ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌شارى سلێمانى میواندارى تیپى تۆپى پێى یه‌كى حوزه‌یرانى كرد‌و یانه‌ى خاوه‌ن ماڵ به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٤-٢ توانى یارییه‌كه بباته‌وه .
دوو گۆڵ له گۆڵه‌كانى نه‌ورۆز له رێگه‌ى ئاسۆ رۆسته‌م و هاورێ دیماریاو محه‌مه‌د خه‌لیلیش سه‌روو گۆڵیان له یارییه‌كه نووسیه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى قۆناغى یه‌كه‌مى جامه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتووانه بڕى .
وه‌رزش -سلێمانى