پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ر خراپبوونى بارى ته‌ندروستى عه‌تا حه‌مه ساڵح ، وه‌رزشكارى شارى سلێمانى پێویستبوونى هاوكارى بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌ى ، راسته‌وخۆ بریاردرا هاوكارى چاره‌سه‌رى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ بكرێت .
ئه‌دیب شكور، به‌رپرسى به‌شى وه‌رزشى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى رێكخستنى سلێمانى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، عه‌تا حه‌مه ساڵح وه‌رزشكارێكى دیارى شارى سلێمانییه‌و بۆیه راسته‌وخۆ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته بریارى هاوكارى راسته‌وخۆى چاره‌سه‌ره‌كه‌ى له وڵاتى ئێران درا .
وتیچى ، پێشتر‌و له ئێستاشدا، هێرش هه‌ورامى به‌رپرسى نووسینگه‌ى وه‌رزشى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له خه‌مى ته‌ندروستى ئه‌و وه‌رزشكاره بوون و هاوكارى بوون و راسته‌وخۆش دوێنێ شێخ نۆزان شێخ جه‌عفه‌ر هاته سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه‌ى و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شى وه‌رزشى مه‌ڵبه‌ندو هه‌روه‌ها بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشیتیمانى كوردستان هاوكارى ده‌بن تاوه‌كو ته‌واوى كارئاسانییه‌كانى چاكبوونه‌وه‌ى پشت به‌خوا بۆ بكرێت .
عه‌تا حه‌مه ساڵح وه‌رزشكارى دیارى كوردستان و راهێنه‌رى گۆڵپارێزه‌كانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه به‌شێكى گه‌وره‌و سه‌ره‌كى جگه‌رى له‌كاركه‌وتووه‌و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌شى ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته له ئێستادا له جێگه‌دا به ئازارى ئه‌و نه‌خۆشیه له‌سه‌ر جێگه ده‌ناڵێنێت .
سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال