هەواڵ
بابان دواین یەکەی مەشق و راھێنانی لە مەلعەبەکە ئەنجامدا
ئەمڕۆ چوارشەمە تیپى تۆپى پێى یانەی وەرزشی بابان دواین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی لە یاریگای یانەی سلێمانی (مەلعەبەکە) ئەنجامدا.
تیپەکە بە تەواوی پێکھاتەکەیەوە خۆیان بۆ دووەم یاریان لە جامی عێراق ئامادەکردوە کە بڕیارە ڕۆژی ھەینی کوڕانی بابان گەشتی شاری کەرکوک بکەن و لەوێ روبەرووی یانەی (الموصلی)ببنەوە .
پاش بردنەوەی بابان لەیەکەم یاریاندا لە جامەکە کە شکستیان بە عروبە ھێنا ،ئامانجی سەرەکی كارگێرى یانە و دەستەی راھێنەران تەنھا بردنەوەیە لە یاریەکەدا بۆ ئەوەی چۆن بەبەھێزی لەسەرەتاوە دەستیان پێکرد ئاواش تا قۆناغەکانی داھاتوو برۆن و ببنە ناوێکی دیار لە وەرزشی عێراق بەگشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.
دیدار قەرەداخی- راگهیاندنى یانهى وهرزشى بابان