هەواڵ
وه‌رزشكاران و دۆستان ده‌چنه دیدارى مه‌نزڵى عه‌تا حه‌مه ساڵح
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/10/2323535-1.jpg?fit=960%2C720&ssl=1)
بریاره رۆژى هه‌ینى ٣٠-١٠-٢٠٢٠ هاوڕێیان و دۆستانى كۆچكردوو عه‌تا حه‌مه ساڵح ، وه‌رزشكارى دێرینى شارى سلێمانى بچنه دیدارى مه‌نزڵگه‌كه‌ى كه سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆچى دوایكرد .
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزشكاران و دۆستانى عه‌تا حه‌مه ساڵح له كاتژمێر ٨ـى به‌یانى له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ى ده‌بێت له گۆرستانى كانى سپیكه‌ى شارى سلێمانى .
عه‌تا حه‌مه ساڵح ماوه‌ى زیاتر له مانگێك بوو به نه‌خۆشیه‌كى قورسه‌وه ده‌یناڵاند، سه‌ربارى هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى به‌ڵام دواجار رۆژى یه‌كشه‌ممه كۆچى دوایكرد .
عه‌تا حه‌مه ساڵح له ساڵى 1968 له شارى سلێمانى له دایكبووه‌و له چه‌ندین یانه‌ى شارى سلێمانى یاریكردووه‌و دوا پۆستیشى راهێنه‌رى گۆلپارێزه‌كانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوو .
سپۆرت میدیا