هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

چڵه‌ دارخورما ئامێز بۆ یارییه‌كانى عێراق ده‌كاته‌وه‌

لە ١٦ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام دەدات

سپۆرت میدیا – دێسكى جیهانى

ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، یاریگای نێودەوڵەتی بەسره‌ بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی عێراق لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا و جامی جیهانی 2026 په‌سه‌ند كراوه‌.

یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق دووپاتی کردۆته‌وه‌ کە هاوتا ئاسیاییەکەی لیژنەیەک دەنێرێت بۆ پشکنینی ئامادەیی یاریگای بەسرە، پێش ئەوەی بچێتە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027.

یاریگای “چڵه‌ دارخورما ” لە بەسرە کە توانای 65 هەزار کورسی هەیە، لەم ماوەیەی دواییدا نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوەتەوە، و لە هەموو ڕووەکانییەوە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی یارییە نێودەوڵەتییەکان، بەو پێیەی پێشتر میوانداری جامى 25 یاریی پاڵەوانێتی کەنداوى کرد .

هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاری خۆی لە پاڵاوتنەکاندا لە یاریگای بەسرە بەرامبەر براوەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی ئەندەنوسیا و بروناى لە ١٦ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام دەدات.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمدا شانبەشانی تیپەکانی ڤێتنام و فلیپین و براوەی یارییەکەی بەرامبەر ئەندەنوسیا و برۆناى یاری دەکات.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button