هەواڵ
نەورۆز میوانداری سلێمانی دەكات
بریارە ئهمرۆ هەینی لە یاریگای زانكۆ، تیپى تۆپى پێى یانهى نهورۆز لە سێیەم یاری خۆیی و لە چوارەم هەفتەی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی نایابی عێراق، میوانداری یانەی سلێمانی بكات.
یارییهكه بێ هاندهر دهبێت و فیكهى دهستپێك له كاتژمێر ٢:٣٠ دهبێت ، پێش ئەنجامدانی ئەو یارییە نەورۆز لە دوو یاری رابردوویدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بردۆتەوەو لە یاریی دووەمیشدا لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ بە گۆڵێك بەرامبەربوون.
ئەو تەنیا یارییەشی كە لەم قۆناغەی پاڵاوتنەكەدا ماویەتی ئەنجامیبدات، بە پێی خشتەی لقی سلێمانی یەكێـتی تۆپی پێی عێراق رۆژی 17/11/2020 بەرامبەر یانەی سەرچنارە لە یاریگای چیا.