تۆپی باسکەهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تر

ناوبژیوانه‌ كورده‌كه‌ له‌ هۆڵه‌نده‌ باشترینه‌

به‌ باشترین ناوبژیوانى خوله‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌

رزگار عه‌بدولكه‌ریم، ناوبژیوانى باسكه‌ى كورد كه‌ له‌ وڵاتى هۆڵه‌نده‌ نیشته‌جێیه‌ ، به‌ باشترین ناوبژیوانى باسكه‌ى خولى هۆڵه‌ندى بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى وڵاتى هۆڵه‌نده‌ ، پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى كچانى باسكه‌ى هۆڵه‌نده‌ باشترینه‌كانى خوله‌كه‌ ده‌ستنیشانكراون ورزگار عه‌بدولكه‌ریم جارێكى تر به‌ باشترین ناوبژیوانى خوله‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ .

رزگارعه‌بدولكه‌ریم، به‌ ره‌گه‌ز دانیشتووى شارى سلێمانى زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ له‌ وڵاتى هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌رده‌بات و یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ دیارییه‌كانى باسكه‌ له‌و وڵاته‌دا، له‌ ساڵى 2002 ناوبژیوانی ده‌ستپێكردووه‌ خاوه‌نى بڕوانامه‌ى باڵاى ناوبژیوانیه‌ له‌سه‌ر ئاستى باڵا و پێشترش یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ئه‌وروپى به‌رێوه‌بردووه‌.

هاوكات به‌ده‌ر له‌ ناوبژیوانیه‌كه‌شى پشكنه‌رى ناوبژیوانه‌كانى ئاست AC ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشان بۆ یه‌كێتیی باسكه‌ى هۆڵه‌ند به‌رزده‌كاته‌وه‌.

ناوبراو پێشتر له‌ كوردستان به‌شى وه‌رزشى په‌یمانگاى مامۆستایانى سلێمانى ته‌واوكردووه‌و 5 ساڵ مامۆستاى قوتابخانه‌ بووه‌و خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رى و داوه‌رى عێراقیش بووه‌و له‌ وڵاتى هۆڵه‌نده‌ش به‌شدارى ده‌یان خولى كردووه‌و خاوه‌نى به‌رزترین بروانامه‌ى داوه‌رییه‌ و ئه‌مساڵیش به‌ باشترین دادوه‌رى خولى هۆڵه‌نده‌ ده‌ستنیشانكرایه‌وه‌.

سپۆرت میدیا – تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button