هەواڵ
په‌یامێك له سه‌رۆكى یانه‌ى دوكانه‌وه
سه‌رۆكى یانه‌ى دوكان پاش سه‌ركه‌وتنى تیپى باله‌ى یانه‌كه‌ى بۆ خولى نایى عێراق په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت .
سه‌لام حه‌مه‌لاو ، سه‌رۆكى یانه‌ى دوكان له به‌غداده‌وه له لێدوانێكى تایبه‌ت وێرایى پیرۆزبایى له تیپه‌كه‌ى و هانده‌ران ، سوپاس و ستایشى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ئه‌م تیپه‌وه له ململانێى سه‌ركه‌وتن بۆ نایاب پشتیوانى بوون .
سه‌رۆكى یانه‌ى دوكان سوپاسى تایبه‌تى ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانى كرد كه پاڵپشت و خه‌مخۆر بوون بۆ سه‌ركه‌وتنى تیپه‌كه بۆ نایاب و هه‌موو كارئاسانییهكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه .
سوپاسى ئه‌و كه‌سانه‌شى كرد له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستانه‌وه په‌رۆشى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بوون كه به مێژووى له قه‌ڵه‌مى دا .
به‌شى وه‌رزش