هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
زانكۆى سلێمانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات
بریاره له نێو هۆڵى داخراوى كۆلیجى وه‌رزش له زانكۆى سلێمانى پاڵه‌وانێتى زۆرانبازى یانه‌كانى عێراق بۆ پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌بچێت .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتیی زۆرانبازى عێراق، له رۆژانى ٢٠-٢٣ـى ئه‌م مانگه به به‌شدارى یانه‌كانى عێراق پاڵه‌وانێتى پێشكه‌وتووان و ئاسته‌كان بۆ یارى زۆرانبازى به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به مه‌به‌ستى دیاریكردنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌بێت بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه بۆ ساڵى ٢٠٢١.
به‌شى وه‌رزش