هەواڵ
كچانى یانه‌ى نه‌ورۆز بوونه پاڵه‌وانى عێراق
بۆ جارى سیانزه‌یه‌م له مێژوودا ، كچانى پایسكیلسوارى یانه‌ى نه‌ورۆز نازناوى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانی عێراقیان به‌ده‌ستهێنا .
له ركابه‌رییه‌كانى قۆناغى دووه‌م و كۆتایى كه له شارى حه‌بانییه به‌رێوه‌چوو، كچانى یانه‌ى نه‌ورۆز كۆنترۆلى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان له ئاستى تیپ و تاك كردوو بۆ سالى سیانزه‌یه‌م بوونه پاڵه‌وان .
له‌سه‌ر ئاستى كورانیش یانه‌ى سناعه توانى نازناوى وه‌رزى ئه‌مساڵ ببنه‌وه .
تیپى پاسیكلسوارى نه‌ورۆز توانى له نێو ٩ یانه‌ى به‌شدار نازناوه‌كه بباته‌وه‌و به‌شى زۆرى كچه كورده‌كانى تیپه‌كه‌ش یاریزانى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت