نووسینگه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی هاوكارى یانه‌كانى كوردستان ده‌كات
وه‌ك نه‌ریتێكى به‌رده‌وام و به مه‌به‌ستى پاڵپشتى به‌رده‌وامى وه‌رزش و وه‌رزشكاران ، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان هاوكارى یانه به‌شداره‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ده‌كات .
له ماوه‌ى رابردوو پێش ده‌ستپێكى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ، نووسینگه‌ى وه‌رزشى لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ستا به دابینكردنى شایسته‌ى دارایی بۆ یانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان له خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان .
هاوكارییه‌كه به مه‌به‌ستى پاڵپشتى زیاترى ئه‌و یانه‌یه به تایبه‌ت له‌م دۆخه داراییه‌و هاوكات نه‌بوونى هیچ شایسته‌یه‌كى دارایی له لایه‌ن حكومه‌ت و به‌رپرسانى دیكه‌وه.
پێشتریش له ساڵانى رابردوو نووسینگه‌ى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى به به‌رده‌وامى هاوكارو پاَڵپشتى یانه‌كان بووه له زاخۆوه تا خانه‌قین و هاوكات هاوكارى سه‌دان تیپى میللى و وه‌رزشكار كراوه تاوه‌كو ببێته پاڵپشتێكى گه‌وره‌یان بۆ وه‌رزش.
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت