نهورۆز به سوپاسهوه ماڵئاوایى له راهێنهرهكهى كرد
لەدوای بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی (یونس سلێمان) راهێنەری تیپی تۆپی پێی نهورۆز ، دهستهى كارگێرى یانهكه بریارهكهى پهسهند كرد .
به پێى راگهیهندراوێكى یانهى نهورۆز ، دەستەی كارگێڕی یانەكه لە كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەمڕۆ شەممە (2/1/2021) و سەبارەت بەو دەستلەكاركێشانەوەیەو دۆزینەوەی رێگا چارەیەك، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا. لەدوای پەیوەندی بەو راهێنەرەو هەوڵی پەشیمانكردنەوەی لە بڕیارەكەی و گەڕانەوەی بۆ یانەكە و بەردەوامبوون لەسەر ئەركەكەی، بەڵام راهێنەری ناوبراو سووربو لەسەر ئەو بڕیارەو دەستبەرداربوون لە ئەركەكەی.
بۆیە لە كۆبوونەوەكەی دەستەی كارگێڕیدا وەك رێزگرتن لە بریارەكەی، پەسندكراو بڕیاردرا كە تاوەكو ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ راهێنەری نوێ، كامەران عەلی یاریدەدەری راهێنەر ئەركی راهێنەرایەتی وەربگرێت و مەریوان محەمەد-یش لە ئەركی خۆی وەك راهێنەری گۆڵپارێز بەردەوامبێت.
یانەی نەورۆز سوپاسی كاپتن یونس دەكات لەوماوەیەی كە لە یانەكەدا بووه لهو ئەو ئەركەی لە ئەستۆدا بووە كە خاوەنی چەندین بردنەوەو سەركەوتن و گۆڕینی شێوازی یاریی و یاریكردنی تیپی تۆپی پێی یانەكە.
سپۆرت میدیا -سلێمانى