هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وان بوونى له‌ده‌ستدا

تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نه‌یتوانى به‌رگرى له نازناوى وه‌رزى رابردووى خولى بژارده‌ى عێراق بكات .
پاش ئه‌وه‌ى له گه‌ڕى كۆتایى قۆناغى پاڵه‌وانێتیی وه‌رزى ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به‌حرى تووشى شكست هات ، به‌وه‌ش بووه دووه‌م شكستى له‌سه‌ر یه‌ك بۆ یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى و به شێوه‌یه‌كى كۆتایى هیواى بۆ پارێزگارى له نازناوه‌كه نه‌ما .
بریاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له یارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه به‌حرى به‌رامبه‌ر گازى باشوور بوه‌ستێته‌وه .
سپۆرت میدیا