ئیبراهیم غازی: حه‌ز ده‌كه‌م یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌م
ئیبراهیم غازی هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سوورپۆشه‌كانی سلێمانی له خولی پله یه‌كی عێراقی ئاستێكی نایابی پێشكه‌ش كردووه، 5 گۆڵی تۆماركردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێكان چه‌ند یارییه‌ك دابڕاوه، خاوه‌نی گۆڵی بردنه‌وه‌شه له دواین گه‌ڕ خولی پله یه‌كه‌كانی ئه‌مساڵی عێراق، كه نه‌ورۆز به‌م بردنه‌وه‌یه بێ گوێدانه ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه بۆ ریزی نایاب سه‌ركه‌وت، له رێگای رۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه دواین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م هێرشبه‌ره بزانه.
*سه‌ره‌تای وه‌رزشیت كه‌ی بووه؟
- سه‌ره‌تای یاریكردنم له كۆڵانه‌كانه‌وه بووه، دواتر له ریزی تیپه میللیه‌كانه‌وه یاریم كردووه، ئینجا په‌یوه‌ندیم به یانه‌كانه‌وه كردووه، له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌لۆ و هه‌ڵبژارده‌ی سۆران و نه‌ورۆز یاریم كردووه.
*كێ پاڵپشتیت ده‌كات بۆ وه‌رزش كردن؟
- براكانم پاڵپشتییه‌كی زۆرم ده‌كه‌ن، بۆ من هه‌موو شتێكن، زیاتر له بران، تایبه‌ت شێروانی برام زۆر هاوكار و پاڵپشتیم ده‌كات.
*بۆچی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه كرد؟ - پێشووتر وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ر یاریی منی بین بوو، وه منی بۆ پلانه‌كانی خۆی پێ گۆنجاو بوو، بۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی كردنم به یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م راهینه‌ربوو، به‌ڵام زووتریش حه‌زمده‌كرد بۆ تیپه یاریی بكه‌م.
*چ هه‌ستیكت هه‌بوو كاتی له دواین گه‌ڕ گۆڵی بردنه‌وه‌ت تۆماركرد؟
-ئه‌و كاته‌ی من هاتمه نێو یاریگه و ئه‌و گۆڵه‌م به‌سه‌ر تۆماركرد، خۆشترین هه‌ستم هه‌بوو، رۆژێكی زۆر خۆش و تایبه‌ت بوو، له ژیانی مندا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ماندووبوونی هه‌موو یاریزانه‌كان بوو، مێژووێكی نویشمان بۆ سوور پۆشه‌كانی سلێمانی نووسیه‌وه، كه بۆیه‌كه‌مجار تیپه‌كه‌مان گه‌یانده ریزی نایابی عێراقی.
*په‌یوه‌ندی به‌یانه‌یه‌كی تازه ده‌كه‌یت؟
- من تا ئێسته یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆزم حه‌زیش ده‌كه‌م هه‌ر له‌م یانه‌یه بمێنمه‌وه، تا ئێست هیچ نیازیكی رۆیشتنی یا په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌یكی دیكه‌م نییه.
*خه‌ون و ئاوای وه‌رزشیت چییه؟
- من وه‌ك هه‌ر یاریزانیكی دیكه له كوردستان خه‌ونی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌م و به گۆڵه‌كانم دڵی هانده‌رانی تۆپی پێی كوردستان خۆش بكه‌م، ده‌مه‌وێت بگه‌مه لوتكه‌ی ئاست به‌رزی خۆم، و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ده‌ده‌م.
*به‌كام یاریزانی ناوه‌خۆ جیهانی سه‌رسامیت؟
- له كوردستان زۆر یاریزانی ئاست به‌رز و باشمان هه‌یه، من به زۆربه‌یان سه‌رسامم، زۆربه‌ی یاریزانی كوردستان ئاستیان لێكنزیكه، به‌ڵام له جیهان به یاریزانان سۆنی كۆری، كه له یانه‌ی تۆتێنهام یاری ده‌كات،هه‌روه‌ها به درۆگبای هێرشبه‌ری پێشووی چیڵسی سه‌رسامم.
دیداره‌كه وه‌رگیراوه