هەواڵ
تۆپى پێى سلێمانى ئینشقاقی تێكه‌وت
به كه‌متر له یه‌ك مانگ پاش ده‌رچوونى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى لقى سلێمانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى لقه‌كه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه .
به پێى وازنامهیهكى ده‌ستنووسى ، دكتۆر یاسین عه‌بدولمه‌ناف كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست سپۆرت میدیا كه‌ووتووه ، ده‌ستبه‌رداربوونى له‌و پۆسته‌و لقه‌كه كێشاوه‌ته‌وه .
یاسین مه‌ناف ده‌لێت ” قه‌ول بوو كاندید بكرێم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ، به‌ڵام بێ به‌لێن بوون ، منیش لێره‌وه چى تر كار ناكه‌م “.
هه‌فته‌ى رابردوو ، ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق داخراو بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان ، مه‌حمود مورادى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌یان كاندید كرد .
سپۆرت میدیا – به‌دواداچوون