هەواڵ
نه‌ورۆز ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێده‌كات
رۆژی شەممە ، تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز یەکەم یەکەی مەشق و راهێنان بۆ خولی نایابی عێراق ئەنجام دەدات.
نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجاره له خولى نایابى تۆپى پێى عێراق به‌شدار ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ى وه‌رزى رابردووى خولى پله‌یه‌كى عێراق به یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى خۆى و له ناو چه‌ندین یانه‌ى به‌هێزه‌وه خۆى گه‌یانده خولى نایاب .
بۆ پێكهاته‌ى ئه‌مساڵى خولى نایاب، یانه‌كه چه‌ند گرێبه‌ستێكى یاریزانانى وه‌رزى رابردووى نوێكردۆته‌وه‌و چه‌ند یاریزانێكیش گرێبه‌ست ئیمزا ده‌كه‌ن و بریاره چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ریش په‌یوه‌ندى به تیپه‌كه‌وه بكه‌ن .
بریاره رۆژى ٢٠ـى مانگى داهاتوو ركابه‌رییه‌كانى وه‌رزى نوێى خولى نایابى عێراق ده‌ستپێبكات .
سپۆرت میدیا