هەواڵ
وهرزشكارێكى كورد له لهندهن كۆچى دوایكرد

رۆژی 5/5/2018 لە لەندەن و لە ئاوارەیی و غوربەتا، بەختیار محەمەد ئەمین کە گەنجێکی خێر نەدیو و وەرزشکاریكی دیار بوو، بە نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دواییکرد.
کاکە بەختیاری پارێزەرو وەرزشکار، زۆر لە هیواو خەونەکانی مابوون بێنەدی، بەڵام مەرگ مەودای نەداو دەستی خستە گەردنی و دوا ماڵئاویی لە کەسو کارو هاوڕێ و خۆشەویستانی کرد.
بۆ ئەم کۆستە ناوادەیەت پێت دەڵێین کاکە بەخە لە یادت ناکەین.