تۆپی سەرمێزهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سلێمانی شەشەمی عەرەب بوو

بەرامبەر ئەهلی میسڕی شکستیان هێنا

یارییەکانی سی و دووەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عەرەب کۆتایی هاتوو کوڕانی سلێمانیش شەشەم بوون.

لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەبەشداری ۱۹ یانە، پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عەرەب کۆتایی هات .

کوڕانی سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا دوای شکستێک و سێ بردنەوە بە پلەی دووەمی گروپەکەیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتن.

لەو قۆناغەدا چانس نەبووە یاوەری کوڕانی یانەی دایک و بەرامبەر ئەهلی میسڕی شکستیان هێنا، کە ئەمەی دووەمیان دواتر نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.

پاشان لە قۆناغی دیاریکردنی پلەکانی پێنجەم تا هەشتەم کوڕانی یانەی دایک شکستیان دووچاری یانەی جەیش کرد، بەو بردنەوەیەش یارییان بۆ پلەی پێنجەم و شەشەم بەرامبەر ئەرسەزۆکسی ئوردنی کردو دوای یارییەکی بەهێز ، یانەی رێکخەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یاریزانانی یانەی سلێمانی پاڵەوانی عیراق لەم پاڵەوانێتیەشدا سەربەرزانە دەرکەوتن و لەکۆتاییدا لە کۆی نۆزدە یانەی عەرەبی بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە پلەی شەشەمیان دەستەبەرکرد.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button