نه‌ورۆز به ره‌سمى داواى وه‌رگرتنى ڤیزا بۆ پێنج پیشه‌گه‌ر ده‌كات
له رۆژانى داهاتوو ده‌ریده‌خات چاره‌نووسى كۆتایى یاریزانه‌كان
یانه‌ى نه‌ورۆز به ره‌سمى له رێگه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقه‌وه داوا له وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان ده‌كات ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ رێگه‌پێدان بۆ پێدانى ڤیزا بۆ پێنج یاریزانى پیشه‌گه‌ر بۆ یانه‌كه‌یان .
2 یاریزانى كۆتیدیڤوارى و یاریزانێكى سه‌نیگالى و كامیرۆنى و تونسیه‌ك بژارده‌كانى نه‌ورۆزن ، به‌هێزترین ئه‌و یاریزانه‌شى كه نه‌ورۆز تا راده‌یه‌كى زۆر یه‌كلاى كردۆته‌وه ئۆبین كواكوى كۆتدیڤوارى مایسترۆى یاریگه‌یه ، كه پێشتر له یانه‌ى زه‌مه‌كى سعودى و خولى كۆرى و تونسى و مه‌غریبى یاریكردووه ، یه‌كێكى تریش له‌گه‌ڵ یانه‌ى عه‌ره‌بى كوه‌یتى بووه پاڵه‌وانى ئه‌و خوله‌و پیشه‌گه‌رێكى تریشیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى قاسم له خولى عێراقى یاریزان بووه.
كات له رۆژانى داهاتوو ده‌ریده‌خات چاره‌نووسى كۆتایى یاریزانه‌كان له پێكهاته‌كه‌ى نه‌ورۆزى تازه میوان چۆن ده‌بێت .