هاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵهونەرەبەرگرییەکانوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
خورماڵ و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پێشه‌نگ بوون
بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه
یه‌كێتی كاراتێی عێراق به هاوكاری یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراقی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باكور و كوردستان ئه‌نجام دا .
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بۆ یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته ، كچانی پێشمه‌رگه له تیمی كۆمیته و كاتا توانیان به جیاوازی 22 خاڵ و به 46 خاڵ به‌رامبه‌ر به 24 خاڵ له‌گه‌ڵ تیمی دووه‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
كچانی چه‌مچه‌ماڵیش دووه‌م بوون و كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ش به 18 خاڵ پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له‌سه‌ر ئاستى كوڕانیش ، خورماڵ 42 خاڵ یان به‌ده‌ست هێنا و یه‌كه‌م بوون و دهۆك به 40 خاڵ پله‌ی دووه‌می برده‌وه‌وه و پێشمه‌رگه‌كان به 28 خاڵ سێهه‌م بوون .
سپۆرت میدیا