مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى پاڵه‌وانان له كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى
له‌سه‌رئاستى كوردستان
كۆلێجه په‌روه‌رده‌یی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى پاڵه‌وانان بۆساڵى خوێندنى 2021-2022 له كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى بڵاو كرده‌وه كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
1-یاریزان ده‌بێت پله‌ى )1 تا 10 )پاڵه‌وانێتى له‌سه‌ر ئاستى جیهان هێنابێت,به‌مه‌رجێك )5ساڵ( تێنه‌په‌ڕیبێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌كه‌یدا تابه‌روارى پێشكه‌شكردنى داواكارى وه‌رگرتن.
2-یاریزان ده‌بێت پله‌ى )1 تا 10 )پاڵه‌وانێتى له‌سه‌رئاستى ئاسیاوى هێنابێت,به‌مه‌رجێك )5ساڵ( تێنه‌په‌ڕیبێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌كه‌یدا تابه‌روارى پێشكه‌شكردنى داواكارى وه‌رگرتن.
3-یاریزان ده‌بێت پله‌ى )1 تا 6 )پاڵه‌وانێتى له‌سه‌رئاستى عه‌ره‌بى هێنابێت, به‌مه‌رجێك )5ساڵ( تێنه‌په‌ڕیبێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌كه‌یدا تابه‌روارى پێشكه‌شكردنى داواكارى وه‌رگرتن.
4-یاریزان ده‌بێت پله‌ى )1تا3)پاڵه‌وانێتى له‌سه‌رئاستى كوردستان هێنابێت,به‌مه‌رجێك )5ساڵ( تێنه‌په‌ڕیبێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌كه‌یدا تابه‌روارى پێشكه‌شكردنى داواكارى وه‌رگرتن.
5-پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنابێت له‌سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌كانى پارێزگا وئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانى هه‌رێم بۆیارى تاك وكۆمه‌ڵه‌كان به‌مه‌رجێك )5ساڵ( تێنه‌په‌ڕیبێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌كه‌یدا تابه‌روارى پێشكه‌ش كردنى داواكارى وه‌رگرتن.
6-پاڵێوراوى به‌شى )زانستى وێژه‌ى( ده‌بێت ده‌رچووى خوێندنگه‌كانى سنورى هه‌رێمى كوردستان بێت یان له‌ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌روه‌ى هه‌رێم به‌مه‌رجێكتاقیكردنه‌وه‌كانى به‌پێى سیستمى هه‌رێمى كوردستان ئه‌جنام دابێت.
7-ده‌بێت ته‌مه‌نى پێشكه‌ركارله )30 )ساڵ زیاترنه‌بێت.
8-ده‌رچووى هه‌مان ساڵ یان ساڵى پێشرتى خوێندن بێت ,به‌مه‌رجێك له‌هیچ زانكۆ‌و په‌میانگایه‌ك وه‌رنه‌گریابێت و پێویسته به‌ڵینامه پڕ بكاته‌وه.
9-ده‌رچووان به‌پێى ژماره‌ى داواكراو له‌پالنى زانكۆكان وه‌به‌پێى كێربِكێ له‌سه‌ربنه‌ماى كۆمنره وه‌رده‌گریێت.
10-پێویسته پێشكه‌شكار له‌نیوه‌ى منره‌ى سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت.
11-پێویسته كه‌سى پێشكه‌شكار دیكۆمێنتى هه‌بێت كه‌له‌الیه‌ن نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى پارێزگاكان ته‌نها له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستانه‌وه به‌رز بكرێته‌وه:
أ. لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان وعێراق.
ب. نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى پارێزگاكان.
ت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاالكى وه‌رزشى په‌روه‌رده.
12-وه‌رگرتنى پاڵه‌وانان به‌پێى پیالنى وه‌رگرتنى كۆلێژ‌و سكوڵ وبه‌شه‌كان ده‌بێت ,به‌مه‌رجێك ڕێژه‌ى )10 )%تێپه‌ڕنه‌كات.
13-پاڵه‌وانان تاقیكردنه‌وه له‌پسپۆڕى تایبه‌تى خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
14-لیژنه‌یه‌كى ناوه‌ندى پێك بهێنرێت له‌سه‌رئاستى زانكۆكان و به‌شه‌كانى هاوشێوه له‌سنوورى پارێزگاكاندا به‌مه‌به‌ستى ئه‌جنام دانى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پاڵه‌واناندا.
15-بۆساڵى خوێندنى )2021-2022 )پیشكه‌ش كردن و تاقى كردنه‌وه‌ى لێهاتوویى له یه‌ك كاتى دیاریكراودا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانى هه‌رێم ئه‌جنام ده‌درێت.
كۆلێجى په‌روه‌رده‌یی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان
2021 /8/ 26