خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵی نێوخۆیی
جه‌ویه له سلێمانیه‌وه خۆى بۆ خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا ئاماده ده‌كات
یانه‌ى قوه‌جه‌ویه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو
كه‌مپه مه‌شق و راهێنانه‌كه‌ى یانه‌ى قوه‌جه‌ویه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى عێراق له شارى سلێمانى دووه‌م رۆژى تێپه‌راند .
هه‌یسه‌م كازم ، سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌ى قوه‌جه‌ویه له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى راگه‌یاند ، كه‌مپه‌كه ماوه‌ى ده رۆژ ده‌خایه‌نه‌ێت و رۆژانه به شێوه‌ى دوو یه‌كه‌ى به‌یانیان و ئێواران مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ماوه‌ى كه‌مپه‌كه‌ش ٢-٣ یارى دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ى جه‌ویه وتیشى ، ئاماده‌كاریمان له سلێمانیه‌وه بۆ جامى سوپه‌رى عێراق و خولى نایابى عێراق و خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیایه كه ئه‌مه كیشوه‌رییه له مانگى یانزه‌ى ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات .
سپۆرت میدیا – سلێمانى