هه‌ولێر غازى فه‌هدى ناساند
به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانه‌ى هه‌ولێر، راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى به‌شدار له خولى عێراقى ناساند‌و كردیه شوێنگره‌وه‌ى نزار مه‌حروس .
یانه‌كه ئه‌ركى راهێنه‌رى به‌خشیوه‌ته ، غازى فه‌هد به یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى عه‌بدولقادر حسێن و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى غازیش له به‌رامبه‌ر حدود ده‌بێت له جه‌وله‌ى چواره‌مى خولى نایابى عێراق له رۆژى سێشه‌ممه .
غازى فه‌هد ، لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٤)ی پارێزگای بەسڕە، ڕاهێنەرایەتی هەریەك لە یانەکانی (تازەپێگەیشتووانی عەینی ئیماڕاتی، مینا، تیپی یەکەمی یانەی عەینی ئیماڕاتی) کردووە.
غازی فەهد بەوە دەناسرێتەوە، کە یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە چەندین یاریزانی گەورە لە سەر دەستی ئەو پێگەیشتوون، لەوانە یاریزانی بەناوبانگی ئیماڕاتی و باشترین یاریزانی تۆپی پێی کیشوەری ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٦ (عمر عبدالرحمن).
وەکو یاریزان، لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکرد و یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی(زوبێر، مینا، دهۆك، زەوڕا) کردووە، هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی یەکەمی عێڕاق یاری کردووە و بەشداربووە لە یارییەکانی جامی رۆژئاوای ئاسیای ساڵی ٢٠٠٢ کە لە سووریا بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەڵبژاردەی عێڕاق بووە پاڵەوانی جامەکە.
سپۆرت میدیا