سكرتێرى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان حساب بۆ سه‌رۆكه‌كه‌ى ناكات

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان داواكارى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كێتییه‌كه‌ى له سكرتێرى یه‌كێتییه‌كه كردووه به‌ڵام بێوه‌ڵام .
له چوارچێوه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ى سه‌فین كانه‌بى ، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان داواى له سه‌لام حوسێن سكرتێرى یه‌كێتییه‌كه كرد كه داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه تاوه‌كو گوێ له ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه بگرێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو روویان داوه‌و تێیدا یانه‌ى نه‌ورۆز كرایه پاڵه‌وانى خولى نایابى و خولى وه‌رزى ئه‌مساَلیش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه .
كانه‌بى له كۆنگره‌كه وتى ، ئاگادارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتییه‌كه نه‌بووم و ناتوانم هیچ بریارێك بده‌م بۆیه داوام له سه‌لام حوسێن ، سكرتێرى یه‌كێتییه‌كه‌مان له رێگه‌ى نووسراو داواى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتییه‌كه رابگه‌یه‌نێت .
به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و داوایه تێده‌په‌رێت و تاوه‌كو ئێسته‌ش چاره‌نووسى كۆبوونه دیار نییه‌و وه‌ڵامى داواكه‌ى كانه‌بیش نه‌دراوه‌ته‌وه .
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا