شیروان بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كرایه‌وه
پێشتر گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق بووه
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2021/09/SportMedia-Website.jpg?fit=768%2C424&ssl=1)
به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق ، شیروان حه‌مه مه‌حمودى گۆڵپارێزى كوردى بانگهێشتى كه‌مپه‌كه‌ى شارى سلێمانى كرد به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى ئاسیا.
كه‌مپه‌كه رۆژى هه‌ینى له شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى ١١ رۆژ ده‌خایه‌نێت و شیروانیش وه‌ك ته‌نیا كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه بانگهێشتكراوه
شیروانى گۆڵپارێز پێشتر گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق بووه‌و وه‌ك له كتێبه‌كه‌م باسم كردووه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب و پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى ٢٠٠٩- و ٢٠١٣ و جامى ئاسیاى كردووه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه گۆڵپارێزى چه‌ندین یانه‌ى دیاریش بووه له عێراق و به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى كردووه له‌وانه پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى و جه‌یش و نه‌فتى وه‌سه‌ت و كه‌رخیش.
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت