ئیتاڵیا كۆنترۆڵى ئۆلۆمپیادى ئه‌وروپاى كرد
پۆله‌ندى میوانداریش له پله‌ى شه‌شه‌م هات
هه‌رێز جه‌مال – پۆڵه‌ند
پاش 10 رۆژ له ململانێ له 29 یارى جیاواز كه 7000 هه‌زار یاریزان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له 48 وڵاتى كیشوه‌ره‌كه ئاماده‌بوون ، په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانى سێیه‌م چاپى ئۆلۆمپیادى ئه‌وروپا دادرایه‌وه كه له شارى كراكۆى وڵاتى پۆڵه‌ند به‌رێوه‌چوو .
له ماوه‌ى 10 رۆژى یارییه‌كان كه به‌شێكى زۆرى پاڵاوتن بوو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆلۆمپیادى پاریسى ساڵى داهاتوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵبژارده جیاوازه‌كانى ئیتاڵیا به كوڕان و كچان توانیان 100 میدالیاى زێر‌و زیوو برۆنز ببه‌نه‌وه‌و خانه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى وڵاتان بگرن و پاش ئه‌وانیش ئیسپانیا به 57 میدالیاو دواتریش ئۆكرانیا به 41 میدالیا خانه‌ى سێیه‌مى گرت و 3 یاریزانیشیان سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆلۆمپیادى پاریس .
له‌و 48 وڵاته به‌شداره 39 وڵات توانیان میدالیاى جۆراوجۆر ببنه‌وه‌و پۆله‌ندى میوانداریش له پله‌ى شه‌شه‌م هاتن كاتێك یاریزانه‌كانیان توانیان 50 میدالیا ببه‌نه‌وه.