فیتنێس و لەشجوانیهاوپۆلنه‌كراوهونەرەبەرگرییەکان

رووداوه‌ گه‌وره‌كه‌ى مواتاى له‌ سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت

چه‌ندین یاریزانى كورد به‌شدارى ركابه‌رییه‌كان ده‌بن

پاشنیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه‌ له‌ هۆڵى هۆتێل ره‌مادا له‌ شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتى بژارده‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ یارى مواتاى به‌رێوه‌ده‌چێت .

به‌ پێى ئامارى رێكخه‌رانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ 13 وڵات به‌ نزیكه‌ى 50 یاریزان له‌ چه‌ندین كێشى جیاواز له‌ ماوه‌ى رۆژێك ركابه‌رى یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ركابه‌رییه‌كانى ئه‌و یارییه‌ ده‌كه‌ن .

بریاره‌ ئه‌مرۆ هه‌ینى كێشانه‌ى یاریزانان و كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نووسى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت .

شایانى باسه‌ له‌ ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق چه‌ندین یاریزانى كورد به‌شدارى ركابه‌رییه‌كان ده‌بن .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button