ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

دیكۆمێنتارى وه‌رزشكاران ؛ مامۆستا به‌كر مسته‌فا

 

مامۆستا بەکر مستەفا محی الدین…..ناسراو بە مامۆستا بەکری مچە حاجی….ئەم مامۆستا بەڕێزە لەساڵی 1940لەگەڕەکی سەرشەقام پشت مزگەوتی حاجی مەلا عەلی یەوە لەدایک بووە.

سەرەڕایی نەبونی ونەداری باوکی بەڕێزیان درێژەی بەخوێندن داوە تاکو لەساڵی 1963 خانەی مامۆستایانی تەواوکردوە بەشی پەروەردەی وەرزشی….پاشان دەستی کردووە بە وانە وتنەوە لەقوتابخانەکانی ناوشار وەک قوتابخانەی کوردی پاشان ناوەندییەکان و پاشان لەخانەی مامۆستایان و پەیمانگای وەرزشی وانەی وتۆتەوە.

هەمیشە لەناو قوتابخانەوقوتابی ودەستەی مامۆستایاندا کەسێکی بەڕێزو جێگا دیاربووە.

پاشان وەک گەنجێک لەکۆڵانەکانی سەرشەقامەوە دەستی بەیاری کردووە لەتۆپی پێ وە بۆ باسکە و پاشان بۆ مەلەوانی ویاری بالە….لەهەڵبژاردەی پەروەردەوهەڵبژاردەی سلێمانی ویانەی سلێمانییەوە.

یاریزانێکی باشی تۆپی پێ وباسکەبووە…..لەناو یاریگاکانی شاری سلێمانی دەورێکی باشی بووە لەکاتی یاریکردنی زەمەنی خۆیدا….پاشان کەڕووی لەتەدریس و تەدریب و ناوبژیوانى کردووە…..

.بەشداری خولی ڕاهێنەرایەتیمەلەوانی و تۆپی پێ و باسکەوبالەی کردووەپاشان چەندین جار نوێنەرایەتی شار و وڵاتی کردووە لەمەحافیلە دەولی وعەرەبیەکاندا وەک نوێنەرێکی سەرکەوتوو لەناوبژیوانى دا بەتایبەتی یاری بالە…تاکە حەکەمی کوردە شارەی دەولی لەیاری بالەدابوبێ ،ساڵی 1980 بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مەلەوانی لەبەغداد وەرگرتووە1982پێناسى نێوده‌وڵه‌تى بالەی وەرگرتووە

لەساڵی 1985لەپاڵەوانێتی وڵاتانى مه‌غریب وەک باشترین ناوبژیوان دەستنیشانکراوە.

لەساڵی 1978لەوڵاتی کوەیت لەپاڵەوانێتی ئاسیا 4 ناوبژیوان هەڵبژێردراون….مامۆستا وەک نوێنەری عێراق یەکێک بووە لەو چوارەی بەشداری خولی ڕاهێنەرایەتی باسکەی کردووە کەمامۆستای دەورەکە هەردوو یاریزانی موحتەریفی جیهانی ڕووسی ڤالیراوئەمریکی کەریم عبدوالجبار

..لەساڵی 1995بووە سەرۆکی یه‌كێتى بالەی کوردستان ،ساڵی 2000بووە بەئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان ساڵی 2003بووە بەئەندامی یه‌كێتى تۆپی بالەی عێراق پاشان بەسەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانى یاری بالەی عێراق.

ئەم مامۆستایە زۆرترین خزمەتی بەوەرزشی شاری سلێمانی و کوردستان کردووە….لەیاری تۆپی پێ وەک یاریزان…یاری باسکە….مەلەوانی….یاری بالە….تدریس….تدریب….تحکیم…ئیداریات…چەندین خولی دیوەو چەندین شەهادەی وەرگرتوە….چەندین خولی کردۆتەوە….وەک مامۆستای وەرزش…وەک مشریفی پەروەردەیی….وەک مامۆستای وەرزش لەناو یاریگاو لەساڵانەی قوتابخانەکاندا….وەک کەشافە…..پاشان لەڕەبتی نێوان بەغاوسلێمانی هاوکارێکی باش بووە…..هەموو تەمەنی لەخزمەت وەرزشدا بووە…..ئەم مامۆستا بەڕێزە لەساڵی 2013وپاشان لەساڵی 2015نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی کراوە….خانەنشینەو وەزعی تەندروستی زۆر باشە…..
ئەم مامۆستا بەڕێزە لەخزمەت مامۆستا (مەلائەوڕەحمانی كۆڵ )شەهادەی شەریعەی بەدەست هێناوە….تاکو ئێستاش لەخزمەت قورئاندایە،……لەمزگەوتی ئاوبارە خۆبەخشانە ڕۆژانی هەین قورئان دەخوێنێ….ئەم مامۆستا بەڕێزە هەموو تەمەنی لەخزمەت خەڵک و گەنجی شاردا بووە…..بەهیوای ئەوەی لیژنەی ئۆڵمپی و یاریزانەدێرینەکان مامۆستاو ڕێبەرەماندووەکانی خۆیان لەیادنەکەن…..وەک ڕێزلێنانێکی مەعنەوی سەردانیان بکەن و لەئەحواڵ وتەندرستیان بپرسن…..جوانترین ئاکار لای ۆەرزشەوان وەفایە بۆ مامۆستاکانمان……بەهیوای بەختەوەری ولەش ساغی بۆ ئەم مامۆستا سەرشەقامییەمان و جێگای ڕێزی هەموو سەرشەقاییەکانەو دەست دەگرین بەسنگەوە بۆ خزمەتەکانی…..حورمەتمان قبوڵ کە مامۆستای هەموومان…..مامۆستا بەکری بەڕێز

ئامادەكردن:مامۆستا ئومێد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button