هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
كوردێك بووه ئه‌ندامى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق
له كابینه‌كه‌ى عه‌دنان درجال به‌شداره
به به‌ده‌ستهێنانى ٥٨ ده‌نگ ، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود بووه ئه‌ندامى نوێى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق .
كوڕه كورده‌كه ئه‌مرۆ له به‌غداد توانى به زۆرترین ده‌نگ ئه‌ندامێتیی خۆى بۆ چوار ساڵى داهاتووى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك ته‌نیا كورد له كابینه‌كه‌ى عه‌دنان درجال به‌شداره .
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ، كوڕى عه‌بدولخالق مه‌سعودى سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقه‌و خاوه‌نى بروانامه‌ى دكتۆرایه له وه‌رزشدا .
به‌شى وه‌رزش