به‌حره‌ین بڕوانامه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جەبار
چوار وانه‌یان وه‌رگرتووه
ئه‌كادیمیاى ئۆلۆمپیی به‌حره‌ین، كه یه‌كێكه له ئه‌كادیمیا باوه‌ڕپێكراوه‌كان له ئاستى راهێنان بڕوانامه‌ى به‌شداربوون ده‌به‌خشێته وانه‌بێژێكى ئاسیاوى و پرۆفیسۆرێكى زانكۆى سلێمانى .
پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جەبار له ماوه‌ى رابردوو له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه به‌شدارى خولێكى چڕى ئه‌كادیمیاكه‌ى له ئاستى لیڤڵى سێ كردووه كه بۆ راهێنه‌رانه‌و له ماوه‌ى ١٣ رۆژدا چوار وانه‌یان وه‌رگرتووه .
به پێى وته‌ى ئه‌و پرۆفیسۆرى زانكۆیه كه هاوكات وانه‌بێژى ئاسیاشه ، وانه‌كانى خوله‌كه زۆر سوود به‌خشبووه كه پێكهاتووه له تواناى جه‌سته‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌رونناسى یاریزانان و وانه‌یه‌كى دیكه‌ش چۆنێتى چاره‌سه‌رى پێكانى یاریزانان و وانه‌یه‌كى تریش پێكهاتبوو له به‌رێوه‌بردنى تیپ و چۆنێتى كاركردن له‌گه‌ڵ تیپ .
پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جەبار؛ یەكەم وانەبێژی نێودەوڵەتی كورد لەسەر ئاستی ئاسیا، ساڵی 1999 بەشداریی لەیەكەم خولی راهێنەریی لەسەر ئاستی ئاسیا کردووە، ساڵی 2003 بڕوانامەی (C) و ساڵی 2013 بروانامەی (D) و ساڵی (2016) بروانامەی (A) راهێنەری لەسەر ئاستی كیشوەرەی ئاسیای بەدەستهێناوە.
به‌شى وه‌رزش – تایبه‌ت