هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

ئەحمەد مناجد بووه‌ راهێنه‌رى هه‌ولێر

خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێری یانەکە پالێوراو کردووە

ئەحمەد مناجد بەشێوەیەکی کاتی بووە راھێنەری یانەی ھەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.
وا بریارە لەم چەند رۆژدا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەست لەگەڵ راھێنەرێکی دەرەوەی عێراق مۆربکرێت، کە لە ئێستادا گفتوگۆیەکان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.
لەگەڵ گەیشتنی ئەم راھێنەرە ئەحمەد مناجد وەکو یاریدەدەری راھێنەر دەستبەکار دەبێت.
جێگەی باسە دوای تەواوبوونی یارییەکانی ھەفتەی سێیەمی خولی نایابی عێراق د.تەھا قادر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەکو راھێنەری تیپ پێشکەش بەدەستەی کارگێری کرد بەھۆکاری خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێری یانەکە پالێوراو کردووە.
ئەحمەد مناجد ماوەی دوو وەرزی راھێنەری تیپی دووەمی هه‌ولێرى بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان بوو و راھێنەری تیپی لاوانی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق بووە و یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراقە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button