یه‌كێتیی رێزى له پاڵەوانانى تایكواندۆ گرت
ئا‌ڤێستا شێخ محمد پشتیوانی بۆردی وەرزشی بۆ كچانی تایكواندۆی شاری سلێمانی ڕاگەیاند
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/11/2021 له باره‌گای بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئـــاڤێــــستا شــێـــخ مــحــمد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە كچانی تایكواندۆی شاری سلێمانی كە توانیبوویان پلەی یەكەم بەدەست بهێنن.
لە میانەی پاڵەوانییەتی تایكواندۆی جامی نوێنەری وڵاتی كۆریا كە لە 24/25/26 ی مانگی 10 یارییەكانی لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو كچانی تایكواندۆی شاری سڵیمانی كە بە 7 یاریزان بەژداریان كردبوو بە ڕاهێنەرایەتی مامۆستا بەختیار حسێن ڕەزا توانیان پلەی یەكەم و تیمی نمونەی ی پاڵەوانیەتیەكە بەدەست بهێنن .
وە لای خۆشیەوە ئا‌ڤێستا شێخ محمد پشتیوانی بۆردی وەرزشی بۆ كچانی تایكواندۆی شاری سلێمانی ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە پاڵەوانیەتییەكانی داهاتوودا و دڵنیای كردنەوە كە بۆردی پاڵپشت و پشتیوانی سەرجەم وەرزشی كوردستان دەكات بەسەرجەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە.
وتیشی بۆردی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌میشه و به‌رده‌وام له خه‌می وه‌رزشی كوردستاندایه دەیەوێت له ڕێی وه‌رزشه‌وه په‌یامی ئاشتی و پیكه‌وه‌یی و برایه‌تیی بگه‌یه‌نێت و پاڵپشتی وه‌رزش و وه‌رزشدۆستان ده‌كات لە هەموو جۆرەكانی وەرزش.
به‌شى وه‌رزش