ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراویاریەکانی تر

یاریزانێكى كورد له‌ خولى وێڵزى یاریده‌كات

وه‌ك یاریزان له‌ یانه‌ى دینبیغ

یاریزانێكى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ ئێستادا له‌ خولى پله‌ دووى یانه‌كانى وێڵز یاریده‌كات.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت ، ئه‌حمه‌د جه‌لال شێخانه‌ یاریزانى كوردى تۆپى پێ ، رایگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى له‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ ساڵانى رابردوو رووى له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا كرد ، ئێستاش له‌ یاریكردن به‌رده‌وامه‌و وه‌ك تاكه‌ كوردێك له‌ خولى پله‌ دووه‌كانى وێلز یاریده‌كات .

ئه‌حمه‌د وتى ، ئێستا وه‌ك یاریزان له‌ یانه‌ى دینبیغ یاریده‌كه‌م و پێشتر له‌ ساڵى ٢٠١٩ له‌ شارى مانچێسته‌ر وه‌ك كوردێك بروانامه‌ى پرۆفیشناڵى یاریكردنم وه‌رگرتووه‌ .

ئه‌حمه‌د جه‌لال پێشتر یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه‌و ده‌رچووى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانیشه‌.

تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button