كه‌مپینێك و سندوقێك بۆ وه‌رزشكاران دابنێن
هه‌رێز جه‌مال
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به هۆى په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى خه‌مخۆرو وه‌رزشدۆستى شارى سلێمانیه‌وه مانگ نییه من به چیرۆك و ئازارى نه‌خۆشى و كه‌مده‌ستى وه‌رزشكارانه‌وه نه‌تلێمه‌وه ، ئه‌وان چه‌ند كه‌سێكى كه‌من له شاره‌حه‌یاته‌كه‌و وابزانم زۆر جار به‌ر گوێى زۆرینه كه‌وتووه كه چۆن هاوكارى نه‌خۆشان و كه‌مده‌رامه‌تان و وه‌رزشكاران بوون .
له ماوه‌ى رابردوو په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه دیدارێك له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارێكى ئه‌مشاره بكه‌م كه ماوه‌یه‌كه به هۆى نه‌خۆشیه‌وه له جێگه كه‌وتووه‌و دۆخى ته‌ندروستى رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت ئه‌ویش دكتۆر عه‌تاى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوو .
من وام لێهاتووه هه‌ر كاتێك زه‌نگێك بۆ وه‌رزشكارانه بكه‌م ده‌زانم به چى حه‌سره‌تێك و زۆرینه‌یان به ئاهو و ناڵه‌وه ده‌تلێنه‌وه ، دكتۆر عه‌تا چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له سلێمانى خزمه‌ت به وه‌رزش ده‌كات و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى من په‌یوه‌ندیم پێوه كردووه چه‌ند كه‌سێكى كه‌م ئه‌ویش له پێناو هاورێیه‌تى و خه‌مخۆرى له بیرى ببوون و هاوكاریان كردبوو.
من ده‌زانم ، وه‌رزش و وه‌رزشكارانى كوردستان و ئه‌م شاره بێ ساحێبن ، وه‌لێ تاوه‌كو ئێسته نازانم ئیشى ئه‌و یانانه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه وه‌رزشیانه‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى چییه كه به ده‌یان بندیوار‌و لادیوارو مووچه خۆریان به ناوی راوێژكارى وه‌رزشى و چاوساخه‌وه داناوه ، بۆ ناشێ بلێن ئێمه ئاگامان له‌م دۆخه نییه.
ئه‌ى ئیشى راوژێژكارى وه‌رزشى به‌رێز سه‌رۆك كۆمارى عێراق چییه ، وابزانم ئیشه‌كه‌ى ئه‌وه بووه تاوه‌كو ئێستا ٣٠ ملیۆن دینارى به‌خشیووه به وه‌رزشكاره دێرینه‌كان به‌س وابژانم ئه‌وانیش هه‌ر خه‌ریكى كۆبوونه‌وه‌ى پاركى ئازادین و ئاگایان له نه‌خۆشه‌كان نییه‌و ئه‌وه‌ى ئه‌هلى خۆیان نه‌بێت به وه‌رزشكارى نازانن .
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى دواى ئه‌و دیداره بۆ كاكه عه‌تا كرا‌و پیشتریش بۆ چه‌ند وه‌رزشكارێكى تر كرا سوپاس بۆ خوا باى ئه‌وه‌ى تێدا بوو خه‌م و ئازاری مه‌عنه‌ویان كه‌مبكاته‌وه ، بۆیه ئیتر من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بروایه‌ى كه وه‌رزشكارانى كوردستان و سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركووك با خۆیان خه‌مخۆرى خۆیان بن ، له سبه‌ى زووتر نییه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه‌و دروست كردنى وه‌سڵى تایبه‌تى بتوانن كه‌مپینێك و سندوقێك دانێن ، بۆ سه‌رجه‌م وه‌رزشكاران بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌بێت مانگى له هه‌زار دینارى چاپه‌وه تاوه‌كو پێنج هه‌زارى بخرێته سه‌رو دواتر له رێگه‌ى چه‌ند كه‌سێكى خه‌مخۆره‌وه كه ئێستاش هاوكارن ئه‌وانیش مانگانه برێك له‌و پاره‌یه‌ى بۆیان دانراوه له‌م رێگه‌وه‌یه كۆبكرێته‌وه .
له هه‌موو چالاكیه‌كى وه‌رزشى ئه‌و تیمه ده‌ستبه‌كاربێت و له برى وه‌سڵى چوونه نێو یاریگاوه چه‌ند كه‌سێك بتوانن له یارییه‌كان پاره بۆ ئه‌م سندوقه كۆبكه‌نه‌وه وه‌ك خێرێك ئه‌گه‌ر به ٢٥٠ دینارییه‌ك یان هه‌زارییه‌كیش بێت .
هاوكات ده‌سته‌یه‌ك له وه‌رزشكارانى دڵسۆز له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى و نه‌خۆشخانه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن هیچ نه‌بێت پاره‌ى چاره‌سه‌رى وه‌رزشكارانى نه‌خۆش و چاره‌سه‌رى پزیشكى پێكانى یاریزانان و نه‌شته‌گه‌ریان كه‌مبكرێته‌وه، وه‌ڵاى باى ئه‌وه دڵسۆز هه‌یه كه ئه‌م كه‌مپینه سه‌ربگرێت و سندوقێكى پاك و خزمه‌تكارو نه‌ك له‌و سندوقه‌ى وه‌ختى خۆى ویستیان له چایخانه‌یه‌ك بۆ وه‌رزشكارانى دابنێن و سه‌رى نه‌گرت .
هیمه‌تێك له ئۆلۆمپیى و له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و له راگه‌یه‌ندكاران و له سیاسیه‌كان و له خاوه‌نكارانه‌وه له سبه‌یه‌وه بۆ وه‌رزشكاران بكرێت ، سوێند به‌خوا وه‌رزشكار هه‌یه له كوردستان پاره‌ى كرینى پارچه‌یه‌ك حه‌پى نییه ، هیمه‌تێ بۆ حزبه‌كان و كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، قۆڵى لێهه‌ڵماڵن حكومه‌ت و جێگره‌گه‌ى ، سه‌رۆكى هه‌رێم و راویژَكارى سه‌رۆكى عێراق و هاوسه‌رۆكه‌كان له سبه‌یه‌وه با ئه‌و سندوقه‌و ئه‌و یارمه‌تیانه له هه‌زار دیناره‌وه بۆ چه‌ند ده‌توانن مانگانه كۆبكرێته‌وه چونكه دڵنیابن ئه‌مرۆ كاكه عه‌تا نه‌خۆشه دڵنیابن سبه‌ى من و تۆ‌و ده‌یان وه‌رزشكارى تریش چاره‌نووسى ئه‌و كاك عه‌تایه چاوه‌ڕێێه .