سبەی شەممە ٢٠٢١/١١/٢٧ خولی نایابی تۆپی بالە ـی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢١ دەست پێدەکات.
یانەی هەولێر کەوتووەتە گرووپی A لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی (قەرەقۆش، سناعە، حدیسە، مەسافی شیمال، شوڕتە، بەحری و مەدینە ئەلشوهەدا) یاری دەکات، سەرجەم یارییەکانیش لە هۆڵی یانەی سناعە بەڕێوە دەچێت.
بۆ زانین، یارییەکانی گرووپی B دووسبەی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.