به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌دۆزێته‌وه
هەنگاوێکی نوێ بۆ خزمەتی وەرزشکاران
له هه‌نگاوێكى پر بایه‌خ و به مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به ده‌رچووانى به‌شه‌كانى وه‌رزش له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى پرۆژه‌ى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان راده‌گه‌یه‌نێت .
كاروان زیره‌ك نورى ، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، هەنگاوێکی نوێ بۆ خزمەتی وەرزشکاران راده‌گه‌یه‌نین بۆ دەرچوانی بەشی وەرزش لەپەیمانگاو زانکۆکان دەکات (کوڕان و کچانی)سلێمانی کەهەلی کار‌و دامەزراندنیان بۆ نەڕەخساوە، (سی ڤی) خۆیانمان بۆ بنێرن تالەبەردەستماندا بێت بۆ دۆزینەوەی هەلی کار‌و بەشداری پێکردنیان لەچالاکییە وەرزشییەکاندا تاڕۆڵیان پێ بدرێت وەك هاریکارو سەرپەرشتیار کاربکەن و لەبەرامبەریشدا سودمەندبن.
به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشى سلێمانى وتیشى له سبه‌ى چوارشه‌ممه‌وه ده‌رچووان ده‌توانن سیڤیه‌كانیان بگه‌یه‌ننه بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی له گه‌ڕه‌كى قڕگە نزیکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و پێشتریش په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره مۆبایل: ٠۷۷۲۹۹٦۸۷۹۳
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا