هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

یانه‌ى هه‌ولێر: بە هیچ شێوەیەک کێشە و گرژییەکان لەسەر ئاڵای عێڕاق و کوردستان نەبووە

ئەگەر هەر کەمتەرخەمیەك لە ئێمە هەبێت

دوای تەواو بوونی یاری نێوان هەولێر و شوڕتە لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی عێراق کە بە بردنەوەی یانەی هەولێر کۆتایی هات، بۆ ئاهەنگ گێڕانی خۆشی بەشێک لە هاندەرانی یانەکەمان ڕژانە نێو یاریگە و لەگەڵ یاریزانان خۆشیان گێڕا، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هاندەرانی یانەی شوڕتە هاتنە نێو یاریگە، کە روون نییە بۆچی ئەو کارەیان کردووە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە لایەن چەند هاندەرێکی هەردوولا بەریەککەوتن رووبدات، هەر ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی کێشەکە دروست بێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا دۆخەکە بە زوویی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دەستەی کارگێری یانەی هەولێر کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئێمە وەک یانەی وەرزشی هەولێر، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک کێشە و گرژییەکان لەسەر ئاڵای عێڕاق و کوردستان نەبووە، بەڵام کاتێک زیاتر لە 10 هەزار هاندەر لە یاریگە ئامادەبێت، بێگومان لە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاندەران، چەند کارێکی نەخوازراو روودەدات، کە ئەمەیش لە سەرجەم یاریگەکانی عێراق و ناوچەکە بوونی هەیە، داوا لە هاندەران و راگەیاندنکارانی عێراق دەکەین، بابەتەکە بەلارێدا نەبن و لە ژێر کاریگەری سۆز و پرسی نەتەوایەتی قسە لەسەر بابەتەکە نەکەن.

لە کۆتاییدا ئێمە وەک یانەی هەولێر داوای لێبوردن دەکەین، ئەگەر هەر کەمتەرخەمیەك لە ئێمە هەبێت.

لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەك

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button