خولەکانی تۆپی پێهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

دەربەندیخان سزا درا

یاری ئاگرین

چوارشەممە 27-12-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی هاندەران و سەرجەم وەرزشوانانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات تایبەت هاندەرانی یانەی چوارقوڕنە کە لە یاری نێوان هەر دوو یانەی چوارقوڕنە و ڕانیە توانیان سیمایەکی جوانی وەرزشی و سەردەمیانە پێشکەش بکەن و بە شێوەیەکی شارستانی پاڵپشتی و هانی یانەکانی خۆیان بدەن بێ هیچ کێشەیەک، هیوادارین هاندەرانی یانەکانی کوردستان هەمووکات بەمشێوەیە ببینرێن لە یاریگاکاندا، هەروەها سوپاسی تایبەتی پیاوانی پۆلیس و پارێزەرانی یاریگادەکەین بۆ دابینکردنی کەشێکی وەرزشیانە و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزیەوە، ماندوبونیان جێگای ڕێزە، لە هەمان کاتدا ڕۆڵی بەڕێز عەبدوڵا عومەر هەماهەنگکاری وەرزشی لە دەڤەری ڕاپەڕین بەرز دەنرخێنین کەوا کاریگەری تەواوی دروستکردووە لە سەر جەماوەری وەرزشی و هەمیشە هاوکارێکی باش بووە بۆ پیشاندانی ڕووی جوانی وەرزش لەم دەڤەرە.

2_ تیروپشکی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە ڕۆژی 10-1-2024 چوارشەممە کاتژمێر 1:30 دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت، بۆ هەر یانەیەکی بەشدار بوو یەک نوێنەریان ئامادەبێت لە کاتی دیاریکراودا.

3_ سکاڵای یانەی جیهان لە پاڵەوانیەتی فێرگەکانی یانەکانی کوردستان دژی یانەی بروسک ڕەتکرایەوە.

4_ بەڕێز هێمن مەحمود ناوبژیوان لەخولەکانی کوردستان پێویستە لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتیەکەمان ئامادەبێت.

5_ بە هۆی فڕێدانی یاری ئاگرین بۆ نێو یاریگا لە یاری نێوان یانەی دەربەندیخان و یانەی سۆران بڕیاردرا بە :

آ _ پێبژاردنی یانەی دەربەندیخان بە بڕی (150000) سەت و پەنجا هەزار دینار.

ب_ ئاگادار کردنەوەی یانەی دەربەندیخان بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی و بە پێچەوانەوە تووشی سزای توند دەبن.

6_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی شێروانە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی سەرپەرشتیاری یانەی ڕانیە خدر ڕەسوڵ بەبڕی 250000 دووسەت و پەنجا هەزار دینار.

7_ بە هۆی هاتنە نێو یاریگا و وەرگرتنی لێدوان و ڕووماڵکردنی پێش دەسپێکی یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی ڕانیە کە ئەمە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە، یەکێتیەکەمان سکاڵا لە دژی کەناڵی سپێدە تۆمار دەکات لە دادگا، چونکە کەناڵی ناوبراو مافی ڕووماڵکردنی یارییەکانی خولی نایابی کوردستانی وەرنەگرتووە.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button