له سلێمانى رابكه‌و گه‌شتێكى لوبنانیش بكه
لەخوار پردی وڵوبە کۆتایی دێت

سپۆرت میدیا
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەسپۆنسەری کۆمپانیای (ئەوین سیتی دوو) ڕاکردنێکی ماوەدرێژ ئەنجام دەدات.
كاروان زیره‌ك؛به‌رێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، شارى سلێمانى كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به پایته‌ختى یارى گۆره‌پان و مه‌یدان و راكردنى ماوه درێژ ناسراوه جارێكى تر ئامێز بۆ راكردنێكى ماوه درێژ ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستمان زانى به بەسپۆنسەری کۆمپانیای (ئەوین سیتی دوو) و به سه‌رپه‌رشتى یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان راكردنێكى ماوه درێژ ئه‌نجام بده‌ین .
سه‌باره‌ت به كاتى راكردنه‌كه‌ش ، وتى ” له بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 21-10-2023 لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود(دووڕیانی سەرچنار)دەست پێدەکات و لەناو پڕۆژەی (ئەوین سیتی دوو) لەخوار پردی وڵوبە کۆتایی دێت ” .
به‌رێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وتیشى ، دڵنیاین زۆرترین راكه‌ر له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌ره‌وه به‌شدارى ده‌كات بۆیه وه‌ك خه‌ڵاتێكى گه‌وره خاوه‌نى پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى كچان و كوڕان كه دانیشتووى شارى سلێمانى بن سپۆنسه‌رى ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌یروت كه بریاره مانگى داهاتوو به‌رێوه‌بچێت سه‌ربارى دابینكردنى خه‌ڵاتى دارایش بۆ پله‌كانى پێشه‌وه .
ئه‌وه‌شى خسته روو ،له ئه‌مڕۆوه كاره لۆجیستیه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و راكردنه ده‌ستپێده‌كات و ته‌واوى ناوبژیوان و چاودێره‌كانیش كه هاوكار ده‌بن بۆ به‌رێوه‌بردنى راكردنه‌كه بڕوانامه‌یان هه‌یه .