یه‌كێتیی : گهنجـــــــــان هێــــــــزی ئهمــــــــــڕۆ و بنیــاتنــــــــهری داهـــاتـــــــوون
باسی له گرنگی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كرد
ئه‌مڕۆ 21/12/2021 له باره‌گای بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌ڤاڵ ئـــاڤێــــستا شــێـــخ مــحــمد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی كاروان شێخ زیرەك بەڕێوبەری وەرزش و لاوانی سلێمانی پێشوازی كرد له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشین.
پاڵه‌وانییه‌تی باسكه‌ی پارێزگاكانی عێراق كه له شاری كه‌ربه‌لا له به‌رواری 23 – 30 / 2021/11 به به‌شداری چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی توانیان پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوه‌كه بهێننه‌وه بۆ شاری سلێمانی.
ئا‌ڤێستا شێخ محمد وێڕای ده‌ست خۆشی و پیرۆزیایی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوویاندا و پێی ڕاگه‌یاندن بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی وه‌رزش و وه‌رزشكاران و یانه‌كانی كوردستان ده‌بێت له پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی وه‌رزشی كوردستان.
باسی له گرنگی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كرد بۆ لاوان تا بتوانن زیاتر په‌ره به تواناكانیان بده‌ن و وه‌رزشی كوردستان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
پلانی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تیی و دۆستایه‌تییه له‌ڕێی وه‌رزشه‌وه به سه‌رجه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه .