هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
دوو یاریزانى نه‌ورۆز بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كران
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ یارییه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه
یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى كه تیپى تۆپى پێیه‌كه‌ى یه‌كه‌مجاره به‌شدارى له خولى نایابى عێراق ده‌كه‌ن ، به ره‌سمى بانگهێشتكردنى دوو یاریزانى تیپه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆلۆمپیى و لاوانى عێراق بڵاوكرده‌وه .
یانه‌كه ئاشكرایكردووه ، ئیسماعیل ئه‌حمه‌دى یاریزانى یانه‌كه‌یان بانگهێشتى مه‌شق و راهێنانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق كرا.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو محه‌مه‌د دلاوه‌رى یاریزانى تیپه‌كه‌یان به‌شدار له خولى نایاب له لایه‌ن سكۆپى راهێنه‌رى ئۆلۆمپیی بۆته جێگه‌ى سه‌رنج و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش داواكراوه په‌یوه‌ندى به كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بكات به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ یارییه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه .
سپۆرت میدیا – سلێمانى