پەروەردەی وەرزشی به كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه
پەروەردەی وەرزشی به كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه
مامۆستایه‌كى كۆلیجى وه‌رزش و زانسته وه‌رزشیه‌كان له زانكۆى سلێمانى به‌رهه‌مێكى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى بڵاو ده‌كاته‌وه .
دكتۆره شنه زاهر ، نووسه‌رى كتێبى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى رایگه‌یاند، ئەم كتێبەم سودێكی زۆری دەبێت بۆ قوتابیان وخوێندكاران و وەرزشكاران وبەتایبەت مامۆستایانی وەرزش و خوێندنی پۆلۆنیا پرۆسس لە زانكۆكاندا.
وتیشى ئەم بەرهەمە پێكهاتووە لە سێ بەش ، كه بەشی یەكەم بنەماكانی پەروەردەی وەرزش و بەشی دووەم له بابەتە تیۆرییەكانی پەروەردەی وەرزش كه چەند بابەتێكی بەسودی وەرزشی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیرین كە مامۆستایان دەتوانن بەشێوەی تیۆری بۆ قوتابیان وخوێندكارانی باسی بكەن
بەشی سێیەم كتێبه‌كه به وته‌ى نووسه‌ر بابەتی پراكتیكی له خۆگرتووه لە سێ بەش پێكهاتووە كە یاری وەرزشی: كەئەمەش یاییە بە كۆمەلەكان وتاكەكان دەگرێتەوە و چالاكی وەرزشی كەبریتی یە لە كۆمەلێك چالاكی دەتوانرێت لە قوتاخانەو خوێندگاو پەیمانگاو زانكۆكان ئەنجام بدرێت هه‌روه‌ها یاری بچووك ئەمەش لە كۆمەلێك یاری بچووك پێكهاتووە كەبەشێوەیەكی زانستی نوسراون.
نووسه‌رى كتێبه‌كه ده‌ڵێت ، دەتوانم بلێم ئامانجم لە نوسینی ئەم كتێبەم جیاكردنەوەی وەرزش بووە لە پەروەردەی وەرزشی چونكە ئەم دووبابەتاتە جیاوازن، پەروەردەی وەرزش گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ تاك وكۆمەلگا ئەویش لەرێگەی زیادبوونی گەشەپێدانی تاك بەشێوەیەكی گشتی وجەستەیەكی فێركاری زانستی وشایستانە وپر تەندروستی لەسەر بنەماكانی پەروەردەی وەرزشی دروست بووبێت، هاوكات پاڵپشتكاری پرۆسەی گەشەكردنی تاكە لە هەموو قۆناغەكانی ژیان، بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە زانیاری تەواو وەردەگریت لەسەر بابەتەكانی پەروەردەی وەرزشی .
سپۆرت میدیا