یاریەکانی تر
دیدارێك له گه‌ڵ بچوكترین یاریزانى خولى نایابى كوردستان
سپۆرت میدیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگاى میدیاى دیدارێكى ئه‌و یاریزانه‌ى كردووه
یه‌كێكه له یاریزانه لاوه‌كان و ئه‌م وه‌رزه‌ش ناوى خۆى به ریكۆردێكى مێژووى له یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپى پێ نووسیه‌وه ، ئه‌وییش ئاریان به‌كرى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆزه كه ته‌مه‌نى شانزه ساڵه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش به ره‌سمى ناوى له لیستى تیپه‌كه‌یه له یارییه‌كانى خوله‌كه .
سپۆرت میدیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگاى میدیاى دیدارێكى ئه‌و یاریزانه‌ى كردووه
ئاریان كێیه ؟
ئاریان بەکر محه‌مه‌د ساڵی 2005 له دایكبووه‌و له ساڵى 2012 لەتەمەنی 6 ساڵی لەتیپی وەرزشی بەختەوەری دەستى بە یاری کردوە .
كێ له‌و ته‌مه‌نه‌وه بچووكه‌وه پاڵپشتى بووه ؟
پالپشتی ئه‌و لە وەرزش خێزانەکەم و ئامۆزایەکی ھاوتەمەنم زۆر زۆر پاڵپشتیان کردووم وازم لە خوێندن ھێناوە لەبەر خاتری وەرزش
ئامانجت چیه له وه‌رزش وا وازت له خوێندن هێناوه ؟
ئامانجم لە وەرزش ئەوەیە خزمەتی یانه‌ى نەورۆز بکەم و ناوێکی دیاری ئەو یانه‌یه بم ھەستێکی زۆر جیاواز و تایبەتم ھەیە و خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم.
له كوردستان و عێراق و جیهان به كام یاریزانانه سه‌رسامى ؟
لە کوردستان بە ھاورێ دیماریا و دیار علی و بەندەن ھەلۆ سەرسامم و لە عێراق بە محمد قاسم و لە جیھانیش بە نوێر و کریستیانۆ سەرسامم .
په‌یامت بۆ لاوان و گه‌نجان چییه .
پەیامم بۆ یاریزانە لاوەکان ئەوەیە خۆیان بەدوور بگرن لە شتی بێ سوودی تەمەنی لاوی و پەرە بە وەرزشەکەیان بدەن.