نه‌ورۆز سێیه‌م یاریزانى نارده هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
درێسى چه‌ندین یانه‌شى له خولى كوردستان پۆشیوه
به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه له خولى یانه نایابه‌كانى عێراق بۆ تۆپى پێ، عه‌بدل غه‌نى شه‌هد راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق بانگهێشتى یاریزانێكى یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات بۆ یاریكردن له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه .
یانه‌ى نه‌ورۆز به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێك ئاشكرایكردووه ، محه‌مه‌د سامى یاریزانى تیپه‌كه‌یان كه به (محه‌مه‌د ئیتۆ) ناوزه‌ند ده‌كرێت بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى كراوه .
یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى له‌و راگه‌یه‌ندراوه ئاشكرایانكردووه ، لە پای تاودانی ئەسپی خۆی لە خولی نایابی عێراق چنینەوەی بەرهەمەكەی سەرخستنی سێیه‌م یاریزانی كوردە بۆ ریزی هەڵبژاردەكانی تۆپی پێی عێراق پاش ئه‌وه‌ى له رابردووش محه‌مه‌د دلاوه‌رى یاریزانى یانه‌كه‌یان بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیى كرا‌و ئیسماعیل محه‌مه‌دیش درێسى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى پۆشى.
هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق له رۆژى هه‌ینیه‌وه ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ دوو یارى داهاتووى له پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى به‌رامبه‌ر ئیمارات و سوریا‌و بڕیاره پێش ئه‌و یارییه‌ش یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجام بدات .
محه‌مه‌د سامى، له شارى كه‌ركووك له دایكبووه‌و پێشتر یارى بۆ یانه‌كانى هه‌ولێرو قوه‌جه‌ویه له خولى عێراقى كردووه‌و هه‌روه‌ها درێسى چه‌ندین یانه‌شى له خولى كوردستان پۆشیوه .
سپۆرت میدیا