تۆپی باڵەهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تر

کچانی سلێمانی ئافرۆدێتیشیان راماڵی

بەیەکێک لە تیمە بەهێزەکانی عێراق دادەنرێن

تیمی بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی سەرکەوتنێکی دیکەیان تۆمارکردو کچانی ئافرۆدێتیشیان راماڵی.

یارییەکانی خولی بالەی تازەپێگەیشتوانی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بەردەوامەو ئەمرۆش سێ یاریی دیکە بەڕێوەچوو.

کەمێک پێش ئێستا تیمی بالەی کچانی یانەی دایک دووەم سەرکەوتنی یەکلەدوای یەکیان نوسیەوەو بەئەنجامی (۳ـ۱) سێت ، لە کچانی ئافرۆدێتیان بردەوە.

ئەو سەرکەوتنە هێندەی تر ئاستبەرزی کچانی د.ئالانی راهێنەری دەرخست و لە ئێستاشدا بەیەکێک لە تیمە بەهێزەکانی عێراق دادەنرێن.

ئەنجامەکانی ئەمڕۆ بەمجۆرە بوو:
ئافرەتانی هەولێر ۳ـ۱ ئەکاد عەینکاوە
(۲٥ـ۱۹ ، ۲٥ـ۱۷ ، ۲٥ـ۱۳) (۲۷ـ۲٥)
دەربەندیخان ۳ـ٠ تەق تەق
(۲٥ـ۱۷ ، ۲٥ـ۱٠ ، ۲٥ـ۱۳)
سلێمانی ۳ـ۱ ئافرۆدێت
(۲٥ـ۱۷ ، ۲٥ـ۲۳ ، ۲٥ـ۱٦) (۲٥ـ۱۷)
خشتەو کاتی یارییەکانی سبەی دووشەممە بەم جۆرەیە:
سلێمانی * تەق تەق کاتژمێر دوو
ئەکاد * دەربەندیخان کاتژمێر چوار
ئافرۆدێت * ئەکاد کاتژمێر شەش.
بێوەی ئەحمەد

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button