فیتنێس و لەشجوانیهەواڵهونەرەبەرگرییەکانیاریەکانی تر
کیک بۆکسێنگی عێراق بە راهێنەرو یاریزانی کوردەوە دەچنە سوریا
پاش مەشقێکی چر دەچنە رکابەرییەکان
هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق جانتاکانی ئامادەکردووە بۆ گەشتتکردن بەرەو وڵاتی سوریا بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانێتیە پرۆفیشناڵیەکانی ئەو یارییە کە ناسراوە بە (champions fight night)
رکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە شەوی ٢٣ ی ئەم مانگە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێدەکات و هەڵبژاردەکەش پاش مەشقێکی چر دەچنە رکابەرییەکان .
شاندەکە پێکدێت لە ٥ کەس کە ٣ کوردن و قاسم الواستی سەرۆکی شاندەو هاوبیر عەبدوڵاش راهێنەری هەڵبژاردەکەیەو سێ یاریزانی کوردیش کە وریا خالد کێشی ٦٧ K-1 و شاهۆز سەیوان کێشی ٧١ full contact و یوسف سەباح کێشی ٩١ k-1 رکابەری لە رووبەرووبونەوەکان دەکەن.
سپۆرت میدیا – تایبهت