بێستون خه‌یروڵا، له‌شجوانێك له‌سه‌ر سته‌یجى جیهان
له چاره‌كه سه‌ده‌ى رابردوو به په‌ى بردن به‌ره‌و پێشچوونى وه‌رزش و زانسته فراوانه‌كه‌ى ، یارى له‌شجوانى هه‌نگاوێگى گه‌وره‌ى له جیهان به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و له‌شجوانانى عێراق و كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و پێشكه‌وتنانه‌و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى ناوخۆى و جیهانى له سه‌ر سته‌یجى پاڵه‌وانێتییه جیهانیه‌كان و كیشوه‌رى و نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆى دروست بوون .
یه‌كێك له‌و ناوه گه‌ورانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان و به‌م دوایانه‌ش دره‌وشاوه‌ته‌وه ، بێستون خه‌یروڵا عه‌بدوڵایه.
ئه‌و پاڵه‌وانه كه نیشته‌جێى شارى سلێمانییه ، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه وه‌ك وه‌رزشكارێكى دره‌وشاوه‌ى له‌شجوانى له‌سه‌ر سته‌یجى پاڵه‌وانێتییه‌كانه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ى به‌شدارى ده‌یان پاڵه‌وانێتیی عێراق و ناوخۆى كردووه به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیی ده‌ره‌كى كردووه‌و له گرنگترین ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ش وه‌ك یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جیهانى له وڵاتى ئیسپانیا كرد له ساڵى ٢٠١٨و توانى پله‌ى شه‌شه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات .
له دواهه‌مین به‌شدارى ئه‌و له‌شجوانه له پاڵەوانێتی (mr. unevirse_سید الکون) توانی لەڕشتەی ماستر بۆدی بلدینگ خوار کێشی (٨٠) کیلۆگرام پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی فیئەکانی ماستەر کاردی پرۆ بەدەستبهێنێت ، لەسەر ئاستی کێشی (٧٥)کیلۆگرام پێشکەوتووان پلەی (یەکەم ) بەدەست بهێنێت.
ئه‌و پاڵه‌وانه له ده‌سته‌به‌ركردنى نازناوه‌كان خه‌ونى گه‌وره‌ترى هه‌یه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه یاریزانیشه ، چه‌ندین یاریزان له‌سه‌ر ده‌ستى بێستون خه‌یروڵا له پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شدارن و خاوه‌نى ئه‌نجامى گه‌وره‌ن .
هه‌رێز جه‌مال – سلێمانى