خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
نه‌ورۆز ده‌بێته میوانى نه‌فتى میسان
له‌سه‌ر یاریگه‌ى نه‌فتى میسانى ئۆلۆمپیی به‌رێوه‌ده‌چێت
له گه‌ڕى 27ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عیراق ، یانه‌ى نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى ده‌بێته نه‌فتى میسان و نوێنه‌ره تاقانه‌كه‌ى سلێمانیش ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات .
یارییه‌كه له سه‌عات 10:00ـى شه‌وى هه‌ینى له‌سه‌ر یاریگه‌ى نه‌فتى میسانى ئۆلۆمپیی به‌رێوه‌ده‌چێت و یارى هاتنى هه‌ردوولا له سه‌ر یاریگاى سلێمانى بێگۆڵ كۆتایهات .
نه‌ورۆز له قۆناغى دووه‌م و پێش ده‌ستپێكى یارییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه له خانه‌ى 13ـى و ریزبه‌نده به 30 خاڵ و نه‌فتى میسانى میوانداریش 33 خاڵى هه‌یه‌و له خانه‌ى ده‌یه‌مه.
به‌شى وه‌رزش