سپۆرت میدیا؛ بڕیار تەها
داڤید سیلڤای یاریزانی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ ڕاگەیاند.
لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، داڤید سیلڤای لە مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد دووچاری پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ هات کە پێکانێکی قورسە و پاش نەشتەرگەری پێویستی بە نزیکەی شەش بۆ هەشت مانگ دەبێت تائەوەی بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە.
ئەم پێکانە قورسەش یاریزانەکەی یاریزانە 37 ساڵانەکەی ناچارکرد بە جددی بیر لە وازهێنان بکاتەوە و لە کۆتایشدا سیلڤا بڕیارە چارەنووسسازەکەی دا و بە شێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ ڕاگەیاند.
داڤید سلیڤا لە ژیانی وەرزشی خۆی بەشداری 869 یاریی کردووە و 156 گۆڵ و 226 ئەستیستی و 20 نازناوی هەیە.
سیلڤا لە لاوانی یانەی ڤالێنسیاوە درەوشایەوە و هاوینی 2010ش ڕوویکردە یانەی مانچستەر سیتی و دوای 10 وەرز یاریکردن بۆ ستیزن پەیوەندیکرد بە یانەی ڕیاڵ سۆسیدایەوە کە دوایین وێستگەی ژیانی وەرزشی بوو.